له‌سه‌ر راسپارده‌ی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وەفدێکی وه‌رزشی سه‌ردانی وەرزشکاری دێرین سەڵاح تۆفیق-ی كرد
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، لەسەر راسپاردەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەفدێکی وەرزشی کە پێکهاتبوو لە ئه‌دیب شكور نوێنه‌ری لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هەردوو وەرزشکاری دێرینی سلێمانی ئیبراهیم مستەفا و ئیسماعیل مستەفا، سەردانی وەرزشکاری دێرین و ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگە، سەڵاح تۆفیق-یان کرد.
لەو سەردانەدا، وەفدە وەرزشییەکە ستایشی رۆڵی دیاری سەڵاح تۆفیق-یان کرد لە بزووتنەوەی وەرزشی کوردستاندا و هیوای تەندروستییان بۆ خواست، هەروەک سڵاو و پشتیوانی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مسته‌فا-یان پێگه‌یاند و هاوكاری به‌رێزیشیان پێشكه‌ش کرد.