/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئێوارەخوانێکی بەربانگی بۆ ژمارەیەک وەرزشکاری دێرینی سلێمانی رێکخست

2026-03-10
ئێوارەی دوێنێ 9ی ئاداری 2026 لەسەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەخوانێکی بەربانگ بۆ وەرزشکارانی دێرین عومەر خەتاب و ئالان حەمەئەمین و حەسەن قەلب رێکخرا، هاوکات هاوکاریی هەڤاڵ شێخ جەعفەریان پێشکەش کرا.

ئێوارە خوانەکە بەبەشداریی وەفدێک لە بۆردی وەرزشی یەکێتی و رێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی رێکخرا و تێیدا ئەدیب رەباتی سڵاوی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفای گەیاندە وەرزشکارە دێرینەکان و جەختیکردەوە ”خزمەتکردن و یادکردنەوەی ئێوە ئەرکێکە لەسەرمان و هەرگیز ئێوە لە یاد ناکرێن و لەهەر شوێنێک پێویستتان پێمان بێت لە خزمەتتاندا دەبین”.
لەبەرانبەردا، وەرزشکارانی دێرین سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو ئاوڕلێدانەوە و هاوکاریی  و ئێوارەخوانە دەربڕی.

زیاتر بخوێنەوە