/   هەواڵی ئەنجومەن

لەسەر راسپاردەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئێوارەخوانێکی بەربانگ بۆ وەرزشکاری دێرین سەعدی غەریب رێکخرا

2026-03-07



ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6ی ئاداری 2026 لەسەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەخوانێکی بەربانگ بۆ وەرزشکاری دێرین سەعدی غەریب رێکخرا.

ئێوارە خوانەکە بەبەشداریی خانەوادەی سەعدی غەریب و وەفدێک لە بۆردی وەرزشی یەکێتی و رێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان ئەدیب رەباتی و مامۆستا کەمال نوری و کاک شێخ ئیسماعیل و کاک هادی و سوارە کەریم پێکهاتبوو، رێکخرا.
لەو ئێوارە خوانەدا، ئەدیب رەباتی سڵاوی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفای گەیاندە سەعدی غەریب ، هەروەک دیاری بەڕێزیانی پێشکەشکرد و جەختیکردەوە کە هەڤاڵ شێخ جەعفەر هەمیشە پشتیوانیان دەبێت و هەوڵ و ماندووبوونی کاک سەعدی غەریب و تەواوی وەرزشکارانی دێرینی سلێمانی و ناوچەکانی تری کوردستان شیاوی سوپاس و پێزانینە و هەرگیز لەیاد ناکرێن.

زیاتر بخوێنەوە