ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026 لەسەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەخوانێکی بەربانگ بۆ وەرزشکاری دێرین مامۆستا ئیبراهیم قاسم رێکخرا.
ئێوارە خوانەکە بەبەشداریی خانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم قاسم و وەفدێک لە بۆردی وەرزشی یەکێتی و رێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا کەمال نوری سەرۆکی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکان و کاکە حەمە بچکۆل وەرزشکاری دێرین و دکتۆر هەردە ڕەئووف بارام ئەندامی ڕێکخراو و دانەر ئەسڵان ڕاگەیاندنی ڕێکخراو هەروەها بەڕێزان ئەدیب رەباتی و کاروان شێخ زیرەک پێکهاتبوو، رێکخرا.
لەو ئێوارە خوانەدا، ئەدیب رەباتی سڵاوی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفای گەیاندە مامۆستا ئیبراهیم و وەرزشکارانی ئامادەبوو و جەختیکردەوە کە بەڕێزیان هەمیشە پشتیوانیان دەبێت، هەروەک هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستا ئبراهیم و تەواوی وەرزشکارانی دێرینی سلێمانی و ناوچەکانی تری کوردستان شیاوی سوپاس و پێزانینە و هەرگیز لەیادناکرێن.