ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/١٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز کۆلۆنێل کریس هێڵیەر، راوێژکاری سەربازیی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و ڕۆڵی بریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە کاریگەر نرخێندرا. هەروەها جەخت کرایەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کێشەکانی هەولێر ـ بەغدا و پێویستیی چارەسەرکردنیان بەپێی دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.