/   کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
2026-02-17
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت مسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، ئومێدەوارم لەم مانگە پیرۆزەدا دەرگای خێر و خۆشی بە ڕووی هەموواندا بکرێتەوە.
هیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەموو هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکڕیزی و تەبایی بڕۆن و گیانی لێبوردەیی ببێت بە ئامرازی چارەسەری گشت کێشە و ئاڵنگارییەکان، هەروەها جیهان ئاشتی و سەقامگیریی بەخۆیەوە ببینێ و مرۆڤایەتی گرنگی زیاتری پێبدرێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٢/١٧