/   کوردستان

لەسەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەیەک بۆ رێکخستنەوەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

2026-02-17
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٢/١٦ لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دامەزراوە سەربازییەکان و فەرماندەکانی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی قۆناغەکانی پرۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە کار و هەنگاوەکانی ئەو لیژنە تایبەتمەندانەدا کرا، کە لە ماوەکانی ڕابردوودا کاریان لەسەر پڕۆسەکە و هەروەها دیاریکردنی دەسەڵاتە جیاجیاکانی هەردوو فەرماندەیی دەڤەری یەک و دەڤەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە. پاش تاوتوێکردنی کاری لیژنەکان و پەسەندکردنی بڕیارەکانیان، وێڕای کۆتاییهێنان بە ئەرکی لیژنەکان، بڕیار درا کار بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و هەروەها ئەو قۆناغانەی کە لە پرۆسەکەدا ماون، بکرێت.
 

زیاتر بخوێنەوە