/   کوردستان

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2026-01-25
 بڕیاری بەربژێرکردنی بەڕێز نوری مالیکی لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بەرز دەنرخێنین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

خێرا پێکهێنانی حکومەت لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە، ڕێزگرتنە لە خواستی دەنگدەر و مایەی خۆشحاڵی گشت پێکهاتەکانی گەلی عێراقیشە لەم ساتە گرنگ و پڕ هەستیارەدا، هەروەها ئومێدەوارین لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور، چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە و لە ژێر سایەی حکومەتێکی خزمەتگوزار ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان فەراهەم بکرێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/١/٢٥

زیاتر بخوێنەوە