/   کوردستان

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2026-01-20
بە داخەوە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی نێوان سوپای سووریا و هەسەدە، بۆتە مایەی نیگەرانی خەڵکی کوردستان و گشت کوردێکی دڵسۆز لە هەر شوێنێکی دنیا هەبێت، ئێمەش بەوپەڕی نیگەرانییەوە لەم بارودۆخە ناهەموارە دەڕوانین و هیواخوازین ئاڵۆزییەکان لەوە زیاتر گەشە نەکات و کێشەکان قووڵتر نەبێتەوە، مێزی گفتووگۆ بکرێت بە کلیلی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی کە هەیە.
داواکارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانەی کە لە نێوان هێزەكانی سوپای سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئارادایە، بە پاڵپشتی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتیی ڕابگیرێت و چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ دۆخەکە بدۆزرێتەوە، کە مافی گەلی کوردی لە ناوچەکەدا تێدا بپارێزرێت، لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی خاکی سووریا و ناوچەکە بەگشتی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/١/٢٠

زیاتر بخوێنەوە