/   کوردستان
جێگری سەرۆکی هەێم لەگەڵ کۆنگرێسمان جیم هایمس کۆبووەوە
2026-01-20
لە بارەگای کۆنگرێسی ئەمریکا لە واشنتۆن، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز جیم هایمس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندييهكانى نێوان ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا ـ هەولێر، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی چاکسازیی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە خرایە بەر باس و هەردوولا لەسەر پێویستیی سەرخستنی پرۆسەکە و خێراکردنی ئەو قۆناغانەی کە ماون، هاوڕا بوون.