هەڤاڵی بەڕێز/ كاك مەحمود سەنگاوی
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك ( كەریم حاجی حەمە ئەمین سەنگاوی ) برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەم و ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و كەسوكار و خزمان و بنەماڵە سەربەرز و تێكۆشەرەكەتان دەكەم.
لەیەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات و سەبووری و ئۆقرەیی بە هەمووان ببەخشێت.
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان