پەیامێکی پیرۆزبایی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ دەزگای میدیایی کەرکوک
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کەرکوک
بەبۆنەی (14)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كەرکوک و دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم.
دەزگای میدیایی کەرکوک، کە دیاریی رەوانشاد سەرۆک مام جەلالە بۆ کەرکوکییەکان، لەماوەی چواردە ساڵی رابردوودا، بەشێوەیەکی پیشەییانە سەرقاڵی بەجێگەیاندنی پەیامی میدیایی خۆی بووە و هەردەم رەچاوی تایبەتمەندیی فرە کەلتووریی وفرە پێکهاتەیی شارەکەی کردووەو بەشێوەیەکی هاوسەنگ و سەنگین کاری لەسەر قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان تەواوی پێکهاتەکان کردووە، جگە لەوەی هەوڵیداوە کێشەو گرفتەکانی دانیشتوانی خۆڕاگری کەرکوک بخاتەڕوو و لەڕێی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە، هەموو ئەوانەش بەشێکن لە لە ئامانجەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو پارێزگایەدا.
ئومێدەوارین ساڵی نوێی تەمەنی دامەزراوەکەتان، ساڵی پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی زیاتری کارەکان بێت و بتوانن خزمەتی باشتر پێشکەش بە دانیشتوانی ئازیزی کەرکوک بکەن.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەکەتان بەرزو پیرۆز بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
3ی ئەیلولی 2025