نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025، لەسەر ئەرکی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سەیرانگای قەشقۆڵی هاوینەهەواری دوکان، سەیران و نیوەڕۆخوانێک بۆ بەشێک لە چارەخوازانی نەخۆشحانەی سۆزی دەروونی سلێمانی و بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەکە رێکخرا.
نیوەڕۆخوانەکە بەهەمانگی لەگەڵ کارگێڕی نەخۆشخانەکە و کارمەندانی نەخۆشخانەکەدا رێکخرا.
لەمیانەی نیوەڕۆخوانەکەدا، ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەنجومەن، وێڕای بەشداریکردنیان لە شادی و سەیرانی چارەخوازاندا، دیاری هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانیان پێشکەشکردن.