ئهمڕۆ دووشهممه ٢٠٢٥/٥/٢٦ بهڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له بهڕێز هيتۆشى ئيشيزوکا، بهرپرسى نوێى نووسينگهى كونسوڵگهريى ژاپۆن له ههولێر كرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز هيتۆشى ئيشيزوکا، وەک بهرپرسى نوێى نووسينگهى كونسوڵگهريى ژاپۆن له ههولێر كرد، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی خۆی بۆ سەرخستنی کارەکانی، نیشاندا.
لای خۆیەوە بەڕێز هيتۆشى ئيشيزوکا، جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
بەڕێز جێگری سەرۆک، هیوای خواست هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونە پێشکەوتووەکانی ووڵاتی ژاپۆن وەربگرێت، بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووریی، پیشەسازی، پەروەردە و فێرکردن و تەکنەلۆژیای سەردەم، لەپێناو ئابوورییەکی بەهێز بۆ هەرێمەکەمان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار.