لە ١٩ـی ئایاری ساڵی ٢٠١٧دا کەسایەتییەکی دیار و کاریگەری نێو گۆڕەپانی سیاسەت و ماندوو لە خەبات و تێکۆشان بۆ دۆزی ڕەوای کوردستانمان لە دەستدا، ئەمڕۆ هەشت ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر کۆچی دوایی بیرمەند و رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری هەرێمی کوردستان کاک نەوشێروان مستەفا، کە گەنجینەیەک بوو لە بیری سیاسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مێژوو و نیشتیمانپەروەری.
کاک نەوشیروان، سەرکردەیەکی سیاسیی دووربین و ووردبین بوو بۆ شیکردنەوەی بابەتە هەستیارەکانی پەیوەست بە بنەماکانی پڕۆسەی حوکمڕانی لە ناوچەکەدا، هەروەها لەپاڵ ئەرکە سیاسییەکەیدا نووسەرێکی بە توانا و جوان دیدەش بوو لە نیشاندانی جوگرافیا و سروشتی جوانی كوردستان، نووسین و بەرھەمەکانی زادەی بیر و خەون و ئەندێشەکانی بوون، هەروەها لە بواری مێژوودا خەرمانێکی گەورەی کۆکردەوە، كە ئەمەش شانازییە بۆ ئێمە و گشت کوردستانیانی ئازیز.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی کاک نەوشیروان، بۆ هەمیشە خەبات و ماندووبوونەکانی لە هزرماندا بە نەمری دەمێنێتەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٥/٥/١٩