ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی کرد و لەلایەن هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتییەوە بەگەرمیی پێشوازی لێکرا، دواتر بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن، سەردانی هەریەک لە هەڤاڵان زیاد جەبار لێپرسراوی بۆردی رێکخستن و
ئەمەل جەلال محەممەد لێپرسراوی بۆردی رێکخراوەکان و رەهبەر ئیبراهیم سەعید لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان و جەزا سەید مەجید لێپرسروای بۆردی کۆمەڵایەتی کردو وێڕای پیرۆزبایی کردن لێیان بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لەپۆستە نوێیەکانیاندا، پشتیوانیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ سەرخستنی ئەرک و کارەکانیان.