/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی بەڕێوبەری گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆر دەکات

2026-07-02


ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەموز 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بەڕێز وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆر(CTG)ی کرد.

لەدیدارێکدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن ستایشی رۆڵی هێزەکانی دژە تیرۆری کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گرووپە تیرۆریستیەکان و بەشداریکردنی چالاکانە لە فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ کۆمەڵانی خەڵک.
هەروەک جەختیکردەوە لەسەر گرنگی و بایەخی بەردەوامیدان بە مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی دژە تیرۆرو لەو رووەوە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەربڕین.

لەبەرانبەردا، بەڕێوبەری گشتیی هێزەکانی دژەتیرۆر، سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی هەڤاڵ شێخ جەعفەری کرد، هاوکات کورتەیەکی لەسەر کارو چالاکییە هەمیشەییەکانی هێزەکانیان دەربڕی.

زیاتر بخوێنەوە