ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تەشرینی دووەم، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن، بەشداریکرد لەرێوڕەسمی یادی پەنجا ساڵەی شەهیدبوونی خاڵە شیهاب_دا.
لەمیانەی رێوڕەسمەکەدا، کە لە هۆڵی " شەهید خاڵە شیهاب" بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی و خانەوادەی شەهید ئامادەیبوون، کتێبی " شەهاب شێخ نوری... داستانی ژیانەوەی نەتەوەیەک" ناسێندراو پێشکەشکرا و وتەی خانەوادەی شەهید لەلایەن سۆزان خاڵە شیهاب پێشکەش کرا. هەر لەو رێوڕەسمەدا، چەند بابەتێکی هونەری پێشکەش کران.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، پەنجا ساڵ لەمەوبەر، شەهیدانی سەرکردەی کۆمەڵەی رەنجدەران و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خاڵە شیهاب و ئەنوەر و جەعفەر، بەدروشمی "کەم ژیان و کەڵ ژیان" بەرەنگاری پەت و سێدارەی رژێمی بەعس بوونەوەو گیانی پیرۆزی خۆیان پێشکەش بەگەل و نیشتمان کردو داستانی خۆڕاگرییان بوو بە ئیلهام و ورە بۆ رێبوارانی رێگای رزگاری کوردستان.