/   ی.ن.ک
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
2026-05-20
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە، هەروەها هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا له چوارچێوهى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيدا بۆ پێشمەرگە، تاوتوێکران.
دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی رۆژههڵاتى ناوهڕاست و لێكهوتهكانى سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه، تەوهرێكی ديكەی كۆبوونهوەکە بوو.