/   ی.ن.ک

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2026-03-12


بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و سیاسەتمەداری دیاری ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێز (ساڵح موسلیم)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.

بەڕێز ساڵح موسلیم لە کاروباری سیاسی و بەرەوپێشچوونەکانی ئاشتیی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، بە تایبەت بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو، هەروەها مێژوویەکی پرشنگداری لە خەباتی گیانفیدایی بۆ گەلەکەی تۆمار کرد و لەپێناو گەیشتن بە دۆزی ڕەوای گەلەی گیانی ڕۆڵەیەکی بەخشی بە نیشتیمانەکەی.  

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و سەرجەم شەڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێ.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/١١

زیاتر بخوێنەوە