/   ی.ن.ک

ماڵی بەساڵاچوانی سلێمانی سوپاسی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات

2026-03-11


بەناوی بەڕێوەبەر و کارگێر و کارمەندانی ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی خانەی بەساڵاچوانی حاجی محەممەد نیزامەوە، زۆر سوپاسی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین، بۆ ئەو دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەی کە تێیدا لە مانگی پیرۆزی رەمەزانی ئەمساڵدا ئێوارە خوانتان بۆ بەساڵاچووان رێکخست.

ئەم هەڵوێستە مرۆڤدۆستانە جوانەی بەڕێزتان نیشانەی خەمخۆری و دڵسۆزیی و هەستکردنە بەبەرپرسیارێتی بەرانبەر بە توێژێکی کۆمەڵگەی کوردەواری کە پێویستیان بەم جۆرە کەش و ئاوڕلێدانەوانەیە هەیە.
دووبارە سوپاستان دەکەین و رێزو پێزانینمان قبوڵ بکەن.

ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی 
۱۱ی ئاداری ۲۰۲٦

زیاتر بخوێنەوە