بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و راگەیاندکار و رۆژنامەنووسانی تەلەفزیۆنی خاک
لە (29)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاکدا، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوادارم بەردەوام بن لە درێژەدان بە کاروانی میدیایی خۆتان بەو چەشنەی لەگەڵ پەرەسەندنە خێراکانی بواری راگەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاریی ئەم سەردەمەدا بگونجێت.
خاك، هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە، بەمۆدێلێکی نوێی کارکردن هاتە مەیدانی کاری میدیایی و رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە دابینکردنی فەزایەکی گونجاو کەتێیدا بوار بۆ ئازادی بیروڕا و رەخنەی جددی و راشکاو بڕەخسێت و دیاردە دزێوەکان سەرکۆنە بکات و چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە، ئەوەش بۆخۆی لەساڵانی کۆتایی نەوەدەکاندا هەنگاوێکی رچەشکێن بوو کە خاتوو هێرۆخان لەو نێوەندەدا پشکی شێری لەو سەروەرییە بەردەکەوێت.
هەربۆیە دەستخۆشی لەهەموو ئەو راگەیاندکار و رۆژنامەنووسانە دەکەم کە لەو 29 ساڵەدا لە کەناڵەکە کاریان کردووەو ماندووبوون، هەروەک هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
28ی شوباتی 2026