/   ی.ن.ک

سەرۆک بافڵ لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک کۆبووەوە

2026-02-24
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوو، جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی 2026ـی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و لابردنی هەر بەربەستێک لەبەردەمیدا کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە سووریا رێز لە هەموو پێکهاتەکان بگرێت و کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی سووریا تاوەکو ببێتە وڵاتێکی بنیاتنەر لە ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

زیاتر بخوێنەوە