/   ی.ن.ک

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سیاسیی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە

2026-01-21

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/١/٢١ لە واشنتۆن، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئێریک تراگەر، توێژەر و راوێژکاری سیاسیی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە؛ سەبارەت بە ئاڵۆزی و پەرەسەندنە سەربازییەکانیش لە سووریا، وێڕای هەڵسەنگاندنی لێکەوتەی ڕووداوەکان، مەترسییەکانی تیرۆر و داعش ـیان لە ناوچەکەدا تاوتوێ کرد و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانیان، دووپات کردەوە.

زیاتر بخوێنەوە