/   ی.ن.ک

بەسەرپەرشتی هەڤاڵ شێخ جەعفەر سەبەتەی خۆراک و مریشک بەسەر بەشە ناوخۆییەکاندا دابەش دەکرێت

2025-11-04


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەشرینی دووەم، لەژێر سەرپەرشتی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەباڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، پرۆسەی دابەشکردنی 1000 سەبەتەی خۆراک لەگەڵ 2000 مریشک، بەسەر بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی و بەشە ناوخۆییەکانی قەزای دوکاندا دەستپێکرد.

سەبەتە خۆراکەکان لەسەر داوای هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لەلایەن بەڕێز شێخ فاخیر سەرۆکی کۆمپانیای قەیوانە دابینکراوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرپەرشتیارانی بەشە ناوخۆییەکان، بەسەر خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دابەش کراوەو پرۆسەکەش ئەم ئێوارەیە دەستیپکردو تادرەنگانی ئەمشەو و سبەی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
لەماوەی رابردوودا، بەسەرپەرشتی لێپرسراوی ئەنجومەن، سەدان سەبەتەی خۆراک بەسەر چین و توێژە جیاجیاکاندا دابەشکراوە، جگە لە سازدانی نیوەڕۆخوان و ئێوارە خوان بۆ چارەخوازانی چەند نەخۆشخانەیەک و ژینگەپارێزان و مزگەوتەکان و تیمەکانی دیدەوانی.

زیاتر بخوێنەوە