/   ی.ن.ک

هەڤاڵ شێخ جەعفەر بازنەکانی هەڵبژاردنی دوکان و پیرەمەگرون و بازیان بەسەردەکاتەوە

2025-11-03


ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تەشرینی دووەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بازنەکانی هەڵبژاردنی کرد لە دوکان، پیرەمەگرون و بازیان و لەلایەن هەڤاڵان عەبدوڵا کانی بەردی لێپرسراوی بازنەی دوکان و پۆڵای شەهید سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی بازنەی پیرەمەگرون و ئازادی تەندروستی لێپرسراوی بازنەی بازیان و ستافی هەرسێ بازنەکەوە بەگەرمیی پێشوازیی لێکرا.

لەو دیدارانەدا، کە هەڤاڵ حاکم سوبحی ئامادەی بوو، لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لەهەوڵ و ماندووبوونی لێپرسراو و کادیرانی بازنەکانی هەڵبژاردن کرد کە ماندوونەناسانە سەرقاڵی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیانن، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی بەشداریی بەرفراوانی ژنان کردەوە لە تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەوپێیەی ژنان نیوەی کۆمەڵگەن و دەتوانن بەدەنگەکانیان گۆڕانکاریی لەدەرەنجامی هەڵبژاردندا
بهێننەئاراوە، بەتایبەتی لەم هەڵبژاردنەی 11/11 دا کە پێشبینی دەکرێت جەماوەری گەلەکەمان بەجۆش و خرۆشەوە رووبکەنە ناوەندەکانی دەنگدان و سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن و سەرەنجام ئاهەنگی سەرکەوتنی لیستی شەهیدان و نیشتمانپەروەران بگێڕین.

لەبەرانبەردا، لێپرسراوو کادیرانی بازنەکان، سوپاسی رێنمایی و هاندان و دەستخۆشییەکانی هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەنیان کردو دووپاتیان کردەوە کە تەواوی تواناکانیان چڕدەکەنەوە بۆ سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتی.

هەر لەو سەردانەدا هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، ئامادەی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی عەشیرەتی مەنمی بوو لەگوندی دارتوی حاجی حارس، کە بۆ پشتیوانیکردنی لیستی 222  سازکرابوو و لەلایەن بەڕێزان کوێخا کەمال مەنمی سەرۆکی عەشریتی مەنمی
و فەریق غریب-ەوە رێکخرابوو.

لەکۆبوونەکەدا هەڤاڵ شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی جوامێرانەی عەشیرەتی مەنمی لەشۆڕشەکانی گەلی کوردستاندا کرد، بەتایبەتی لەشۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، کە تێیدا دەیان پێشمەرگەی قارەمانیان شەهیدبوون و دەیانی تریش بریندارو کەمئەندامبوون، باسی لەگرنگیی سەرکەوتنی لیستی 222 لەم هەڵبژاردنەدا کرد، کە رەوانەکردنی زۆرترین کاندیدی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
 دەستکەوتی یاسایی و نەتەوەیی گرنگ بۆ خەڵکی کوردستان فەراهەم دەکات.

زیاتر بخوێنەوە