لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری کەرکوک، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەشرینی یەکەم، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسی کرد و لەلایەن هەڤاڵ
ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک/ سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەگەرمیی پێشوازیکرا.
لەدیدارێکدا کە بەڕێز رێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی کەرکوک و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەی بوو، دوا پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و گرنگی و بایەخی بەشداریی بەرفراوانی کۆمەڵانی خەڵک لەو پرۆسە دیموکراسییەدا خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
هاوکات جەخت لە زەرورەتی سەرخستنی لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە کە دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ جێبەجێکردنی روئیای ستراتیژیی و خزمەتگوزارییانەی یەکێتی و پاڵپشتیکردنی ئەو داخوازییانەی کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی شاری کەرکوک بەتایبەتی دایە.