هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشدارییکرد لە کەڕنەڤاڵی پشتیوانیکردنی لیستی ژمارە 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لە کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆشی جەماوەریدا لەشاری کەرکوکی قودسی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کەرنەڤاڵەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستەسەر ئەو دەستکەوتانەی کە لە سایەی پارێزگارێکی کورددا لەکەرکوک بەدەستهاتوون، کە دەرەنجامی هەوڵ و کۆشش و بەرنامەکانی یەکێتین.
هەروەک تێڕوانینی یەکێتی بۆ قۆناغی ئایندەی شاری کەرکوک و پرسی گەشەپێدانی شارەکەو پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان خستەڕوو و داوایکرد هەمووان متمانەی خۆیان بدەن بە لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.