/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بازنەکانی هەڵبژاردنی لە بەکرەجۆ و راپەڕین بەسەرکردەوە

2025-10-27


ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تەشرینی یەکەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی بازنەکانی هەڵبژاردنی کرد لە گەڕەکەکانی بەکرەجۆ و راپەڕینی شاری سلێمانی و لەلایەن د. ئومێد لێپرسراوی بازنەی 11ی بەکرەجۆ و کاوە سەلیم لێپرسراوی بازنەی 30ی کەرکوک/  سلێمانی و سالار بازیانی لێپرسراوی بازنەی 12ی راپەڕین و ژمارەیەک لە کادیرانی هەرسێ بازنەکەوە بەگەرمیی پێشوازیی لێکرا.

لە سێ دیداری جیاوازدا، لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لەهەوڵ و ماندووبوونی لێپرسراو و کادیرانی بازنەکانی هەڵبژاردن کرد کە ماندوونەناسانە سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکەکانیانن لە جۆشدانی خەباتی جەماوەریی و پشتیوانیکردنی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوکات جەختی لەسەر گرنگی بەشداریی ژنان کردەوە لە تیمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و بایەخی بەشدارییکردنی بەرفراوانی ژنانی لە پرۆسەی دەنگداندا بۆ ئامادەبوان روونکردەوە، بەوپێیەی ژنان نیوەی کۆمەڵگەن و دەتوانن بەدەنگەکانیان گۆڕانکاریی بەرچاو لە کایەی سیاسیدا بهێننەئاراوە، بەتایبەتی لەم هەڵبژاردنەی 11/11 دا کە پێشبینی دەکرێت جەماوەری گەلەکەمان بەجۆش و خرۆشەوە رووبکەنە ناوەندەکانی دەنگدان و سندوقەکانی دەنگدان سەوزپۆش بکەن و سەرەنجام ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین. 
لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ لێپرسراو و کادیرانی بازنەی 30ی کەرکوک/ سلێمانی، لێپرسراوی ئەنجومەن ستایشی رۆڵی جوامێرانەی کەرکوکییەکانی کرد لە قۆناغە جیاجیاکانی تێکۆشانی کوردایەتیدا و گەڕانەوەی تەواوی کەرکوکییەکانی نیشتەجێی سلێمانی و شارەکانی تری کوردستانی لەڕۆژی دەنگداندا بۆ کەرکوک بە پێویستییەکی نیشتمانیی و نەتەوەیی لەقەڵەمدا.

لەبەرانبەردا، لێپرسراو و کادیرانی بازنەکان، سوپاسی رێنمایی و هاندان و دەستخۆشییەکانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفایان کرد کە هەمیشە پاڵپشتی ئۆرگانە جیاجیاکان و کادیرانی حزبە، هەروەک باسیان لە بەدەنگەوەهاتنی ئەرێنیانەی کۆمەڵانی خەڵک و ئامادەکارییەکانیان کرد بۆ تۆمارکردنی نەبەردییەکی گەورەی دیموکراسی و دوپاتیان کردەوە کە تەواوی تواناکانیان بۆ سەرخستنی لیستی شەهیدان تەرخان دەکەن.

زیاتر بخوێنەوە