ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تەشرینی یەکەمی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە لە حەوت رێکخراو پێکدێن، کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە جوتیار نوری و عومەر جەبار سەرۆکی ئەنجومەنی رێکخراوە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئامادەی بوون، هەڤاڵ شێخ جەعفەر ستایشی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کرد و پێی راگەیاندن؛ ئێوە توێژێکی گرنگی کۆمەڵگەن و نموونەی خۆڕاگریی و متمانەبەخۆبوونن و لەلایەن کۆمەڵگەی کوردەوارییەوە رێزلێگیراون و گوێ لەقسەتان دەگیرێت.
هاوکات، سڵاوی سەرۆک بافڵی پێگەیاندن و پێی راگەیاندن "ئەم دیدارە لەگەڵ ئێوەی بەڕێز بەباشترین و خۆشترین دیدار و کۆبوونەوە دەزانم"، هەروەها ئەوەی وەبیرهێنانەوە کە خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال گرنگی و بایەخێکی زۆری بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەدا و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابوو کە لەڕێی رێکخراوەکانتانەوە خزمەت بکرێن و داکۆکی لە مافەکانتان بکرێت.
هەروەک ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێتیی لە رابردوودا لەگەڵ خەم و ئازارەکانی ئێوەدابووەو لە داهاتووشدا کار بۆ باشترکردنی رەوشی ژیان و گوزەرانتان دەکات و لەهەوڵی ئەوەدا دەبێت کە لەڕێی نوێنەرەکانییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاساگەلێک دەربکرێت کە لە بەرژەوەندیی خزمەتکردنی ئێوەدابێت، هەربۆیە پێویستە دەنگی دلێرتان بۆ کاندیدانی دڵسۆزی یەکێتی لە لیستی 222 بێت، دڵنیاشین کە ئێوەی ماندوونەناس لە رۆژی 11/11 خۆتان و کەسوکارتان ناوەندەکانی دەنگدان سەوزپۆش دەکەن و لیستی یەکێتی سەردەخەن.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە عومەر جەبار و سامان حسێن وتەیان پێشکەشکرد و دواتر ژمارەیەک لە کاندیدانی لیستی 222 خۆیان بەئامادەبووان ناساند.