/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی حامید حاجی غالی دەکات

2025-09-09
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئەیلول، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر حامید حاجی غالی کرد.
لە دیدارێکدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، ستایشی خەباتی دوورو درێژی هەڤاڵ حامیدی حاجی غالی کرد لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا کە رۆڵی دیار و کاریگەری هەبووەو هەمیشە لەریزی پێشەوەی تێکۆشەراندا بووە، هەربۆیە یەکێتی رێزو پێزانینی بۆ ئەو مێژووە پڕ لە سەروەرییەی هەڤاڵ حامید و تێکۆشەرەکانی دیکەی رێی خەباتی کوردایەتی هەیە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لەسەر پێویستی سەرخستنی بەرنامە و پرەنسیپەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە، لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکانی ئەم قۆناغەی خەباتی دیموکراسی گەلەکەمان و هەوڵەکانی تایبەت بە باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک.

زیاتر بخوێنەوە