/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی دەکات

2025-09-08

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلول، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی کردو لەلایەن هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی و هەڤاڵان جوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی و زیادی شەهید جەبار ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی رێکخستنەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا باس لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە کاروباری رێکخراوەیی و پێویستی گەشەپێدانی زیاتری ئۆرگانەکانی حزب و گیانی هەڤاڵانە کرا، بەجۆرێک کە لەگەڵ پەرەسەندن و پێشهاتە نوێیەکاندا بگونجێت.
  ئامادەکارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، لەو بارەیەوە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پشتیوانی خۆی و ئەنجومەنی بۆ سەرخستنی کارو چالاکییەکانی کەمپینی هەڵبژاردن دەربڕی.

زیاتر بخوێنەوە