/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەڵبەندی سلێمانی دەکات

2025-09-07
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئەیلول، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی کردو لەلایەن هەڤاڵ سەرکەوت زەکی، سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی  رێکخستنی سلێمانی و چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە کادرانی مەڵبەندەوە، بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر، پیرۆزبایی لە هەڤاڵ سەرکەوت زەکی کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرپەرشتیار مەڵبەندەکانی رێکخستنی سلێمانی و چەمچەماڵ و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەم ئەرکە نوێیەدا.
هەر لەو دیدارەدا باس لە گرنگی هەوڵەکانی تایبەت بە پەرەپێدانی کاری رێکخراوەی کرا، بەچەشنێک کە ئەدای ئۆرگانەکانی حزب باشتر و چالاکتر بکرێت.
هاوکات تیشک خرایەسەر ئامادەکارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەو رووەوە هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن پشتیوانی خۆی و ئەنجومەنی بۆ سەرخستنی کەمپینی هەڵبژاردن دەربڕی.

زیاتر بخوێنەوە