/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

2025-08-30
پەیامێکی پیرۆزبایی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
 
 
هەڤاڵی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نوێیەتاندا.
 
سەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانییەکی وا گرنگی پارتە سۆشیال دیموکراتەکان، لەلایەن بەڕێزتانەوە، پێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەرێمی کوردستان، لەنێو مەحفلە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکاندا بەهێز و کاریگەرتر دەکات و فاکتەرێکیش دەبێت بۆ پتەوکردنی رایەڵەی پەیوەندیی نێوان یەکێتی و هەرێم لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا کە پێویستییەکی سیاسی و ستراتیژییە بۆ خەباتی نیشتمانی و دیموکراسیی پێشکەوتنخوازی خەڵکی کوردستان و رۆڵیشی دەبێت لەوەی رای گشتی جیهانی عەرەبی، لە پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکاندا، ببێتە پاڵپشت بۆ خەڵکی کوردستان و دۆزە رەواکەی.
 
دڵنیاین کە بەڕێزتان، بە کەڵکوەرگرتن لە کەلەپووری دەوڵەمەندی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە گرنگ و گەورەیەدان و دەتوانن لەلایەک خزمەت بەو هاوپەیمانییە بکەن و بەرەوپێشەوەی ببەن و لەلایەکی تریشەوە خزمەتی زیاتر بە پرسی نیشتمانیی کوردستان بکەن.
 
دووبارە، وێڕایی پیرۆزبایی، ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە سەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانی سۆشیاڵ دیموکرات لە جیهانی عەرەبیدا.
 
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
30ی ئابی 2025

زیاتر بخوێنەوە