/   ی.ن.ک

پرسەنامەیەك لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا-وە

2025-08-23

بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان ( دیار سەردار  لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی لە هێزەكانی دژە تیرۆر، سەرمەند عەلی  لە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش)
لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمبار بووم بە شەهیدبوونی ئەم  پۆلە قارەمانە كە لە ئەرك و فەرمانی جێبەجێكردنی یاسا و چەسپاندنی سەقامگیریی و ئارامیی سلێمانی و بەرنگاربوونەوی لەیاسادەرچواندا گیانی خۆیان پێشكەش بە خاك و وڵات كرد.
بۆ  ئەم خەمە قووڵە، ماتەمینی و  پرسەی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكانتان دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین شەهیدەكان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامیی و ئۆقرەیی بەبەڕێزتان ببەخشێت.


شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
 

زیاتر بخوێنەوە