/   ی.ن.ک

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

2025-08-22



بەرێزان  کەسوکار و خانەوادەی  سەربەرزی شەهیدان ( شەهید ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی لە هێزەکانی دژە تیرۆر ، شەهید دیار سەردار  لە هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و شەهید سەرمەند عەلی  لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی ئاسایش)
لەناخی دڵەوە خەمبار بووین  بە شەهیدبوونی  ئەم  پۆله جوامێرەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ  کە  لە ئەرکی جێبەجێکردنی  یاسا و چەسپاندنی  هێمنی  و ئاسایشی سلێمانی و رووبەرووبوونەوەی لاساراندا  گیانی خۆیان  بەخشی  
بۆ  ئەم خەمە قووڵە پرسە و ماتەمی خۆمان  ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان  و گشت هاوڕێیانی لە هێزەکانی  پارێزگاری لە ئارامی و سەروەریی یاسا  دەکەین  
لە یەزدانی مەزن داواکارین شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت
هیوای  چاک بوونەوە و شیفاش بۆ بریندارەکان دەخوازین 


مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر بخوێنەوە