/   جیهان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ یاریدەدەری سکرتێری کاروبارەکانی عێراق بە وەکالەت لە ئەمریکا کۆبووەوە

2026-01-20

لە واشنتۆن، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەندرۆ دۆنیکا، یاریدەدەری سکرتێری کاروبارەکانی عێراق بە وەکالەت، لە نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریکا، کۆبووەوە.

بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پاڵپشتی و یارمەتییە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشی لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا، بە پێویست و کاریگەر لە قەڵەم دا.

لای خۆیەوە بەڕێز ئەندرۆ دۆنیکا دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا بەلایەوە گرنگە لەپێناو ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە، ئازادیی و دادپەروەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بایەخی زیاتری پێبدرێت، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

ڕووداو و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ئێران و سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا بیروڕا لەبارەی لێکەوتەکانیان بەسەر ناوچەکەوە، ئاڵوگۆڕ کرا.

زیاتر بخوێنەوە