/   عێراق

سەرۆک بافڵ لەگەڵ ئەمینداری گرووپی سەیدو شوهەدا کۆبووەوە

2025-12-28
 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی گرووپی سەیدو شوهەدا لە بەغداد کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین هەوڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێکرا.

 

هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز بە گرنگ زانرا.

زیاتر بخوێنەوە